ئومێد خۆشناو وه‌ك فراكسیۆنی پارتی ده‌ستپێشخه‌ریی نوێمان كردووه
ئومێد خۆشناو، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2020.5.31 وه‌ك فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ستپێشخه‌ریی نوێمان كرد بۆ سه‌ردانی سه‌رجه‌م فراكسیۆن و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كه‌شێكی نوێ له دوای ئه‌و رووداوانه‌ی له 7ی ئایار ڕوویان دا به‌هۆی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: "ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ دروستكردنی كه‌ش هه‌وایه‌كی نوێیه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی".
باسنيوز
