سۆران.. خۆراك بەسەر زیاتر لە شەش هەزار و 500 خێزانی كەمدەرامەتدا دابەش دەکرێت

سۆران.. خۆراك بەسەر زیاتر لە شەش هەزار و 500 خێزانی كەمدەرامەتدا دابەش دەکرێت
بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سۆران، ئاشكرای دەكات، دوای تۆماركردنی ناوی كەمدەرامەتانی سنورەكەمان دەست كراوە بە دابەشكردنی برێك خۆراك بەسەریاندا.

توران خدر، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سۆران، رايگەیاند: "لە چەند هەفتەی رابردوودا لەڕێگەی لیژنەكانمان و بە هاوكاریی موختارەكان و ئیدارەی سنوورەكەمان، دەستمان كرد بە ناونووسكردنی ئەو خێزانانەی كە كەمدەرامەتن، بەمەش لە سنووری سۆران ناوی شەش هەزار و 553 كەس تۆمار كراوە و بۆ سەرووی خۆمان بەرزمان كردنەوە".

بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سۆران، گوتیشی: "ئێستا بڕێك خۆراك كە بریتییە لە فەردەیەك ئاردی سفر و 10 دەبە روونی زەیت و دوو مەعجوون تەماتەو بڕێك نیسك و نۆك، گەیشتوونەتە دەڤەرەكە و لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بەسەر ئەم كەمدەرامەتانە دابەش دەكرێت".









باسنيوز



Top