زانیاری له‌باره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له سلێمانى بڵاو ده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31/5/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە ماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا لە سلێمانی 130 تا 140 تووشبووى كۆرۆنا هەبووە، 25 له‌و تووشبوانه، هەوكردنی سییەكانیان هەبووە، 23 كەسیان هەوكردنی سییەكانیان مەترسیدارە، هەروەك چواریان چاك بوونەتەوە و دوو كەسیشیان باری تەندروستییان تێك چووە، یەكێكیشیان كۆچی دوایی كردووە".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ژمارەی یٔەو كه‌سانه‌ى بە كۆرۆنا دووچاری هەوكردنی توندی سییەكان دەبن، ڕوو لە هەڵكشانە".
باسنيوز
