كەركووك.. هەندێ زانیاری لەبارەی ئەو هاووڵاتییەی كە بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا
سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕایگەیاند: "ئەو كەسەی كە شەوی شەممەی ڕابردوو 30/5/2020، لە نەخۆشخانەی تایبەت بە توشبوانی كۆرۆنا لە كەركووك، گیانی لەدەست دا، پیاوێكی تەمەن 70 ساڵ بووە و دانیشتووی شاری كەركووكە و نەخۆشیی هەناسەتەنگیشی هەبووە و پاشان تووشی كۆرۆناش بووە و رۆژی هەینی رابردوو خرایە ژێر چاودێریی وردی پزیشكی، بەڵام سەرەنجام گیانی لەدەست دا".
گوتیشی: "ئەو پیاوە لەلایەن تیمێكی تایبەتەوە لە كەركووك بە خاك سپێردرا و بەو حاڵەتی مردن بە پەتای كۆرۆنا لە كەركووك، بووە سێیەم حاڵەت".
پیاوكە ناوی (شاكر شكوور)ە و دانیشتووی گەڕەكی غەرناتەی شاری كەركووك بووە و لە نەتەوەی توركمانە.
باسنیوز
