بریارە لەم ھەفتەیە وەزیری پێشمەرگە و وەزیری بەرگریی عێراق کۆببنەوە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی دروستکردنی ھەماھەنگی بۆ پاراستنی دەغڵودانی جووتیارانی کورد، ھەردوو وەزیرانی پێشمەرگەو بەرگریی عێراق کۆببنەوە.
شوان کەریم، جێگری سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ و ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان راگەیاند، بریارە لەم ھەفتەیە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جومعە عیناد، بەرگریی عێراق کۆببنەوە.
شوان کەریم بە ئاماژەکردن بەوەی رۆژی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە، رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ پاراستنی دەغڵودانی جووتیارانی کوردستان، دەکرێت.
جێگری سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ پێیوایە سووتاندنی گەنم و جۆی جووتیارانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و رفاندنی جووتیارانی کورد، ”پلان بۆ دارێژراوە“ و ئامانج لێی دەرکردنی کوردە لەو ناوچانە.
باسنیوز
