23 كه‌سی دیكه‌ له‌ سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون

23 كه‌سی دیكه‌ له‌ سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 23 كه‌سی دیكه‌ی له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 23 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، 14 پیاو و 8 ئافرەت و کچێکی گەنج.

4 تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، یه‌ك تووشبوو پێشینەی گەشتی ھەبووە، 18 تشبووەکەی دیكه‌ نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە.

18 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

1 تووشبوو دەنیشتووی قەزای دەربەندیخان.

1 تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.

1 تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.

1 تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە.

1 تووشبوو دانیشتووی پارێزگای بەغداد.

وەزارەتی تەندروستی

30 ئایار 2020



K24-
Top