ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/5/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان (نەخۆش و هاوەڵی نەخۆش)، كه سەردانی گشت دەزگا تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر دەکەن، پێویستە (دەمامك)یان پێ بێت، ڕێگە نادرێت هیچ کەسێك بچێتە ژوورەوە بەبێ دەمامك".
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه دا: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبوان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشان کران"، هه‌رسێ تووشبووه نوێیه‌كه‌ش پیاون و ته‌مه‌نیان 23، 22 و 21 ساڵه، پێشینەی گەشتیان ھەبووە و لە وڵاتی ھەنگاریا گەڕاونه‌ته‌وه و لە کەرەنتین بوون.
باسنيوز
