سەندیکای کرێکاران داوا لە بەشداربووانی پرۆژەیەک دەكات جارێ پارە نەدەن
لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان لە ئاگادارییەکدا، ڕایگەیاند "هەموو بەشداربووانی پرۆژەی بان سیتی - کۆمپانیای بان و بامۆک ئاگادار دەکەینەوە تا ئەو کاتەی دڵنیا دەبنەوە سەرجەم تیمەکانی بیناسازی کار دەکەن لە پرۆژەکە و تا ئەو کاتەی لیژنەیەک دەنێرن بۆ دڵنیابوون لە چۆنیەتی بەرەو پێشچوونی پرۆژەکە، هیچ بەشداربوویەک پارە نەدات بە کۆمپانیا".
لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە كە بە هۆی ئەو بارە ناهەموارەی کوردستان و هەموو جیهان پێیدا تێپەڕ دەبێ، هەموو سێکتەرەکانی حکوومەت و دەوامی دامودەزگا فەرمی و نافەرمیەکان ڕاگیراوە، بەو هۆیەوە ئەوانیش نەیانتوانی لیژنەکانیان بنێرنە سەر پرۆژەکە.
سەندیکای کرێکاران ڕوونیشی کردووەتەوە "تا ئەو کاتەی دەوامی ڕەسمی دەکرێتەوە و ئاسایی ئەبێتەوە و لیژنەیەک بۆ بەرچاوڕوونی و ئاگاداربوون لە پرۆژەکە ئەنێرین هیچ کەسێک قیستی سێیەم نەدات بە کۆمپانیا، هەر کاتێک داوامان کرد ئەتوانن بڕۆن لە بانک لەسەر ژمارە حیسابی خۆتان تەسلیمی بکەن و وێنەیەک لەو چەکەی پێتان ئەدرێتەوە ڕادەستی کۆمپانیای ناوبراو بکەن".
پرۆژهی بان ستی له شاری كهلار تایبهته بهدروستكردنی زیاتر له 700 یهكهی نیشتهجێبوونی 200 پشكی تایبهته به كرێكارانی گهرمیان و ئهوی تری تایبهته به ئهندازیاران.
باسنیوز
