وەزیری تەندروستی چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌خاته ڕوو
د. سامان بەرزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕایگەیاند: "زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، هۆکاری یەکەم بەرکەوتنی زۆری هاووڵاتییان لە شوێنی قەرەباڵغ، هۆکاری دووەم پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییه‌كانى ته‌ندروستی، هۆکاری سێیەمیش زۆربوونی ژمارەی تووشبوان لە عێراق".
له‌باره‌ى تەندروستی تووشبوانى كۆرۆنا گوتی: "زۆربەیان باری تەندروستییان جێگیرە، بەڵام ژمارەیەک لە تووشبوان نیشانەکانی كۆرۆنایان هه‌یه، ژمارەیەکی دیكه‌ش تەندروستییان جێگیر نییە و ئامێرى ئۆكسجینیان له‌سه‌ره".
د. سامان به‌رزنجى جەختی له‌وه‌ش کردەوە: "دەبێت خۆپارێزی زیاتر بکرێت و بەریەککەوتن کەم بێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت هاووڵاتییان ماسک و دەستکێش بەکار بهێنن".
باس‌نیوز
