له خورماتوو ئه‌و كه‌سانه سزا ده‌درێن كه ماسك به‌كار ناهێنن
جه‌مال ئه‌كاب، گوته‌بێژی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، ڕایگه‌یاند: "ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه چوار حاڵه‌تی په‌تای كۆرۆنا له شاری خورماتوو تۆمار كراون، مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ئه‌و په‌تایه له ئارادایه، بۆیه ته‌واوی ده‌روازه‌كانی ئه‌و شاره داخراون".
گوتیشی: "خورماتوو له‌یه‌ك كاتدا هاوسنوه‌ره له‌گه‌ڵ كه‌ركووك و دیاله و گه‌رمیان، بۆیه ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاره و ده‌بێ ڕێوشوێنی تۆكمه بگرینه به‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى زیاتری په‌تای كۆرۆنا".
گوته‌بێژی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "له‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه 28/5/2020، له خورماتوو هه‌ر كه‌سێك به‌بێ ماسك ببینرێت، پاش ده‌ستگیركردنی سزای دارایی ده‌درێ، نابێ كه‌س به‌بێ ماسك بێته ده‌ره‌وه".
باس‌نیوز
