له هەولێر... نۆ تووشبووی نوێ بە پەتای كۆرۆنا تۆمار كران
ئەمەی خوارەوە دهقی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی تهندروستییە:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پیاوێكی تەمەن 38 ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن 39 و 32 ساڵ و یەک کچی گەنج تەمەن 15 ساڵ و دوو کوڕی گەنج تەمەن 17 و 16 ساڵ و سێ منداڵ تەمەن 11 و 7 و 3 ساڵان.
باسنیوز
