ئافره‌تێك به تۆمه‌تی تێوەگلان لە كوشتنی پۆلیسێكی كورد ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه عه‌لی موته‌شه‌ر جێگری بەڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند "پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی یەكشەممەی رابردوو ته‌رمی پۆلیسێكی كورد به ناوی به‌هجه‌ت ئه‌نوه‌ر له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا به سه‌ربڕاوی دۆزرایه‌وه، هێزه ئاسایشییەكان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وە و گه‌ڕان كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه".
گوتیشی ئێستا ئافره‌تێك به تۆمه‌تی تێوەگلان له تاوانی كوشتنی ئه‌و پۆلیسه ده‌ستگیر كراوه، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رەداوی ئه‌و تاوانه.
باس‌نیوز
