گەرمیان؛ تەنکەرێکی گواستنەوەی گاز گڕدەگرێت
ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی ئاگرکوژینەوەی کەلار بەخەندان-ی ڕاگەیاند، "لەلای مۆلیدەیەکی کارەبا لەشاری کەلار لەگەرەکی گازینۆ ئاگر دەکەوێتەوە دوای ئاگادارکردنەوەمان تیمەکانی ئاگرکوژینەوەکە گەشتونەتە سەر ڕوداوەکەو توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تانکەرێکی سوتەمەنی کە گازی پێبوە بۆ مۆلیدەکە بەتەواوەتی سوتاوە کارمەندێکی تیمەکانمان بەسوکی برینداربوە بەهۆی بەستنی گازی تانکەرەکەوە، هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەش بەهۆی خاڵی کردنی گازەکەبوە بۆ مۆلیدەکە و بەهۆیەوە تانکەرەکە گڕی گرتوە".
بەڕێوەبەری بنکەی ئاگرکوژینەوەی کەلار وتیشی، بەماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و زیان بەرمۆلیدەکە نەکەوتوە.
خەندان
