لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تیمێکی ئەندازیاری کارەبا لە کۆریاوە دەگەرێنەوە ھەرێمی کوردستان
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان تیمێكی ئەندازیاری كارەبا لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوورەوە لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە دەگەڕێنرێنەوە ھەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، تیمەکە لە ٨٠ ئەندازیار و سەرپەرشتیار و کارمەند پێکھاتوون.
ئەو تیمە لە وێستگەی ھەڵمی خەبات کار دەکەن کە توانای بەرھەمھێنانی ٣٠٠ مێگاوات کارەبای ھەیە.
پێشتر بەھۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان عێراق و وڵاتان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەو تیمە نەیانتوانی بگەرێنەوە ھەرێمی کوردستان.
باسنيوز
