سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری شارەوانی ده‌كات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری شارەوانی ده‌كات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشى له‌ وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ده‌كات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/5/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کرد بەبۆنەی گیانلەدەستدانی (نەژاد)ی برای لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان هاوخەمی بۆ بنەماڵەکەیان دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.












باسنيوز




Top