له خانه‌قین دوو برا له‌كاتی دروێنه‌دا ڕفێندران
عارف عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی جه‌باره، ڕايگه‌یاند: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/5/2020، له گوندی (ته‌ل نه‌قار)ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی جه‌باره له‌لایه‌ن كه‌سانێكى نه‌ناسراوه‌وه، كه گومان ده‌كرێت داعش بن، دوو شۆفێری ده‌ڕاسه ڕفێندران".
گوتیشی: "ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ڕفێندراون برای یه‌كترن و خه‌ڵكی گوندی ته‌ل نهقارن".
به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی جه‌باره ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی ئه‌و دوو برا ڕفێندراوه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام چارنووسیان نادیاره".
باسنيوز
