ئه‌مریكا 25 كیتى پشكنینى كۆرۆنا به‌سه‌ر هه‌ولێر و سێ پارێزگاى عێراقدا دابه‌ش ده‌كات

ئه‌مریكا 25 كیتى پشكنینى كۆرۆنا به‌سه‌ر هه‌ولێر و سێ پارێزگاى عێراقدا دابه‌ش ده‌كات
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، ئه‌مریكا 25 كیتى پشكنینى كۆرۆنا به‌سه‌ر تاقیگه‌یه‌كى هه‌ولێر و سێ پارێزگاى عێراقدا دابه‌ش ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/5/2020، كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئەمریکا 25 کێتی كۆرۆنا (کۆڤید-19)ى بەسەر چوار تاقیگە لە هەولێر، بەغدا، نەجەف و بەسڕه‌ دابەش کرد".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "ئەم کیتانە وادەکەن کە تاقیگەکان بەشێوەیەکی وردتر و باشتر لە دۆزینەوە و دیاریکردنی پەتای کۆرۆنا کار بکەن، هەروەها 44 لاپتۆپیش بەخشران بە تیمەکانی ڕووماڵكردنى په‌تا بۆ هاریکاریکردنیان لە کۆکردنەوەی داتاکانی تایبەت بە كۆرۆنا".





باسنیوز
Top