راگەیاندراوێك لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانهوه
له راگهیهندراوهكهی وهزارهتی تهندروستیدا هاتووه، "دوابەدوای دەستنیشانکردنی تووشبووێكی دوێنێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی COVID19 کە دانیشتووی شاری هەولێرە، بەهۆی سەردانی ناوبراو بۆ گوندی ھۆستان سەر بە قەزای مێرگەسوور، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی بەرکەوتووان بڕیاردرا بە کەرەنتین کردنی گوندی هۆستان بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەیەك نموونەی پشکنین و رێکارەکانی خۆپارێزی تەندروستی".
وهزارهتی تهندروستی جهختیشی كردهوه، "هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی بن لەپێناو رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19".
باسنيوز
K24
