قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری كاركردنی مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان ده‌كات
له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی مۆلیدەکان، خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی ریكاری یاسایی ده‌بنەوە
بەگوێری راگەیەنراوێکی، راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی مۆلیدەکان، خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی ریكاری یاسایی ده‌بنەوە.
له كه‌موكورتییه‌كانیان ده‌پرسێته‌وه
خالید محمد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی موه‌لیده‌ی سه‌ر به‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی" قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕێی لیژنه‌كه‌وه چاودێری كاركردنی مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان ده‌كات كه رۆژانه سه‌ردانیان ده‌كات و له كه‌موكورتییه‌كانیان ده‌پرسێته‌وه".
وتیشی"له‌كاتی پابه‌ند نه‌بونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن خاوه‌ن مۆلیده‌كان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه".
راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش کردوە، هاوڵاتیان له‌كاتی هه‌بونی كێشه‌ی مۆ‌لیده و گه‌یاندنی سكاڵاكانیان به قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره (07701363679) یان په‌ڕه‌ی تایبه‌تی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، بكه‌ن.
خەندان
