وەزیری تەندروستی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە ڕوونکردنەوە دەدات
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمە هیچ پێشنیازێکمان نەکردووە تاکوو قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان درێژ بکرێتەوە".
زیاتر گوتیشی: "خۆم هیچ لێدوانێکم نەداوە و باسی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ بکەم، تەنها لەگەڵ ئەوەین خۆپارێزی بکرێت و بەریەککەوتن کەم بێت و ماسک و دەستکێش بەکار بهێندرێت".
وەزیری تەندروستی جەختی کردەوە: "نیگەرانن لەوەی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە".
باسنیوز
