لە هەولێر شەش تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی شەش حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی و تێیدا هاتووە: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێك تەمەن ٤٠ ساڵ، کچێکی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، دوو پیاو تەمەن ٧٠ و ٦٠ ساڵ، دوو منداڵ تەمەن ١٠ و ٦ ساڵ".
روونیشکراوەتەوە، سێ تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و سێ تووشبووی دیکە نیشانەی نەخۆشیان ھەیە،
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، کە تووشبووێک دانیشتووی شاری هەولێرە و چوار تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و تووشبووێک دانیشتووی ناحیەی کەڵەکی پارێزگای دهۆکە.
باسنيوز
