جێگری پارێزگاری هه‌ولێر: كارائاسانی بۆ جوتیاران ده‌كرێت
له ئه‌مڕۆشەوە نانه‌واخانه و سه‌مونخانه و دوكانه‌كانی سه‌وزه فرۆشی ده‌كرێنه‌وه ، كارئاسانیش بۆ جوتیاران ده‌كرێت
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و وته‌بێژی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، دوای ده‌رچونی به‌یانی ژماره 35-ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز (72 كاتژمێر) قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌ینرا ، پاشان به‌یانێكی تر ده‌رچو بۆ كار ئاسانی به‌تایبه‌ت بۆ چینی جوتیاران.
وتیشی، له ئه‌مڕۆوه كه دوه‌م رۆژی جه‌ژنه كارئاسانی بۆ جوتیاران ده‌كرێت له كێلگه‌كانیان كه به‌روبومی كشتوكاڵی بگوازنه‌وه بۆ عه‌لوه‌كان ، له‌هه‌مان كاتیش ئه‌مڕۆ دوكانی سه‌وزه و میوه له گه‌ڕه‌كه‌كان رێگه‌یان پێده‌درێت دوكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه ، له‌هه‌مان كاتیش رێگه به كردنه‌وه‌ی سه‌مونخانه و نانه‌واخانه‌كان ده‌درێت چونكه ئه‌وانه پێویستی هاوڵاتیانن .
ئێستا وه‌رزی دروێنه‌ی گه‌نم و جۆیه، بۆیه كار ئاسانی بۆ جوتیارانه ده‌كرێت و رێگه‌یان پێده‌درێت له ده‌وربه‌ری شاری هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كان بۆئه‌وه‌ی گه‌نم و جۆ بدورنه‌وه
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ، ئێستا وه‌رزی دروێنه‌ی گه‌نم و جۆیه، بۆیه كار ئاسانی بۆ جوتیارانه ده‌كرێت و رێگه‌یان پێده‌درێت له ده‌وربه‌ری شاری هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كان بۆئه‌وه‌ی گه‌نم و جۆ بدورنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "سوپاسی هاوڵاتیان ده‌كه‌ین و جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه كه تاڕادیه‌كی باش پابه‌ندی رێنمایه‌كان بونه و له ماڵه‌كانیان ده‌مێننه‌وه و جه‌ژنه پیرۆزه به‌شێوه‌یه‌كی خۆپارێزی ئه‌نجامده‌ده‌ن، له دوێنی و ئه‌مڕۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و قه‌ره‌بالغعی دروست نه‌بوه و شوێنه‌كان هه‌مو داخراون و هاوڵاتیانیش پابه‌ندن ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه."
خه‌ندان
