سبەی دەروازەی حاجی ئۆمەران بەڕووی جموجۆڵی بازرگانیدا دەكرێتەوە
سیروان حوسێن، گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رایگەیاند: "بە بڕیارێك لە رۆژی یەكشەممە 24/5/2020 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، بۆ ماوەی دوو رۆژ جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگیراوە و دوای ئەم دوو رۆژە جموجۆڵەكە ئاسایی دەبێتەوە".
ئەوەشی خستە ڕوو: "دوای دوو رۆژ داخستنی سنوورەكە، بڕیارە سبەی سێشەممە لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەست بكرێتەوە بە جموجۆڵی بازرگانی.
باسنیوز
