ڕاپەڕین... سەبارەت بە تووشبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوونکردنەوە دەدرێت
لەمبارەوە تەها محەمەد، گوتەبێژی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، تووشبویەکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاندرا، پرسیاری زۆر سەبارەت بە شوێنی ئەو هاووڵاتییە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە دەکرێت کە لە کوێیەو کێیە".
گوتیشی: "بۆ ئاگاداری هەموو لایەک تووشبوەکە کۆرۆنا خەڵکی شارەدێی حاجیاوایە لە دەڤەری ڕاپەڕین، هاوسەری ئەو ژنەیە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕاگەیاندرا کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و لەڕێگەی مەرزی باشماخەوە لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕاوەتەوە".
باسی لەوەش کرد، ئێستا خۆی و هاوسەرەکەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن، لە سلێمانی کەرەنین کراون.
باسنیوز
