ڕانیە.. شەش کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیرکران
بێستون عەبدوڵڵا، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لێژنەی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی بە ھەماھەنگی لەگەڵ بنکەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە لە بێتواتە، چوارقورنە و سەرکەپکان شەش ڕاوچییان لەکاتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کردووە.
بێستون عەبدوڵڵا هەروەها رایگەیاند، لەگەڵ شەش راوچییە لە رووبارەکانی کۆلکە، سارد و قامیشە خەریکی راوەماسی بوون و هێزەکانی پۆلیس وێڕای دەستگیرکردنیان، دەستیان بەسەر تۆڕ و کەلوپەلەنکانیشیاندا گرتووە.
ساڵانە لە 15ـی مانگی ئادار تا 15ـی حوزەیران، بەھۆی ئەوەی ماسییەکان گەرا دادەنێنەوە، ڕاوکردنی ماسی لە ھەرێمی کودستان قەدەغە دەکرێت.
باسنیوز
