وەیسی سەعید: مەسرور بارزانی جەختی کردەوە کە حکوومەت زیاتر مکوڕ دەبێت لەسەر چاکسازی
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بە گرنگیی وتارەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رای گەیاند کە لەم وتارەدا سەرۆکی حکوومەت جەختی لە مکوڕبوونی زیاتری حکوومەت لەسەر چاکسازی کردەوە.
ئەمەش دەقی نووسینەکەی وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتییە لە پەرلەمانی کوردستان:
نابێ ئەم دۆخە سەختە بكرێتە كەرەستەی ململانێی سیاسی
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتارێكی گرنگی پێشكەش كرد لە دەستپێكی وتارەكەیدا بەرێزیان پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كرد و داواشی لێ كردن پابەندی ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا بن.
ئێنجا پلانی حكوومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی پێشکەش كرد و رایگەیاند نابێ ئەم دۆخە سەختەی ئێستا بكرێتە كەرەستەی ململانێی سیاسی.
ھەر لەمیانەی ووتارەكەی دا بەرێزیان ئاماژەی بۆ چەند خاڵێكی گرنگ كرد كەلەمانەی خوارە پوختیان دەكەینەوە...
یەكەم: بەو پێیەی چاکسازی داواکاریی زۆرینەی خەڵکی کوردستانە، بۆیە بەڵێنیدا لە چاکسازی بەردەوام بیت.
داواشی لە هەموو لایەنەکان کرد بە گیانی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و پاراستنی یەکڕیزیی ناوخۆ، هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن. چونكە ئەم قەیرانانەی ئێستا ھەنە لە ھەرێمی كوردستان زیاتر هانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەدات مكوڕ بن لەسەر چاكسازییەكان، راستە خەڵكانێك زیانیان پێدەگات لە چاكسازی، تەگەرە دەخەنە بەردەم پرۆسەی چاكسازی، بەڵام سەرۆكی حكوومەت راگەیاند كە لە بەرەی هاووڵاتییاندایە و سوورە لەسەر ئەنجامدانی چاكسازییەكان و نابێ لەبەر بەرژەوەندی كەسی و حزبی ڕێگری لە چاكسازی بكرێت.
دووەم: بەرێزیان ئاماژەی بە، لێکەوتە ئابوورییەکانی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت كرد كە کاریگەری گەورەی لەسەر هەرێمی کوردستان هەبووە، بۆیە سووربوونی خۆی لەسەر فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و ئەنجامدانی چاکسازی دەربڕی و باسی لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم كرد كە هەموو هەوڵێكیاندا ئابووریی هەرێمی كوردستان رزگار بكەن و دۆخی ناسەقامگیری ئابوورییش بەهۆی پشت بەستنە بە یەك سەرچاوەی داهاتی نەوت.
ھەروەك باسی لە سەرەتای دەست بەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومهتى ههرێمى كوردستانی كرد كە كۆمهلێك قهرزى لهسهربوو كه ئهمهش له ئهنجامى مامهڵهى حكومهتى فیدرال هاتبووه كایهوە كە لەگەڵ بەغدا چەندین پێشنیازیان پێشكەش كردووە بۆ چارەسەری كێشەكان،
بەڵام لە ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە بە هۆی تێكچوونی دۆخی بەغدا و خۆپیشاندانەكان، حكوومەتی عێراق چیتر پابەندی ڕێككەوتنەكان نەبوو ەئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی مستەفا كازمی دەربڕیوە، لەمبارەیەوە سێ جار شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كردووە.
سێیەم :بەرێزیان باسی لە لامەرکەزییەوە كرد، لەگەڵ لامەرکەزییەتی کارگێڕی دایە بەمەرجێک لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستاندا بێت.
چوارەم :بەرێزیان باسی لەپەرۆشی كابینەكەی كردەوە لە دابینكردنی بژێویی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەی فەرمانبەران، چونكە ھەروەك دیاریشە لەماوەی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمداھەشت مووچە دراوە تەنھا مووچەی مانگێك دواكەوتووە كە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیەش ھەوڵەكانی بەرێزیان بەردەوام دەبێت لەگەڵ حكوومەتی عێراق.
پێنجەم: بەرێزیان باسی لە خاڵێكی گرنگ كرد كە تهنیا به مووچهدان وڵات پێشناكهوێت، بهڵكوو پێویستی به ژێرخانێكی ئابووری پتهوتر ههیه، ناكرێ هاووڵاتی مووچهی ههبێت، بهڵام ئاو و كارهبای نهبێت، قوتابخانهی باشی نهبێت، نهخۆشخانهی نهبێت، رێگهوبانێكی باشتری نهبێت، به گشتی كێشهی نهبوونی خزمهتگوزارییه سهرهتاییهكانی ههبێت.
باسنیوز
