مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان وتارێكى گرنگ پێشكهش دهكات
مەسرور بارزانی لە وتارەكەیدا پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كرد و داواشی لێ كردن پابەندی ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا بن.
گوتیشی ئێمە لە سەرەتای دەستبەكاربوونمانەوە هەموو هەوڵێكمان دا ئابووریی هەرێمی كوردستان رزگار بكەین و دۆخی ناسەقامگیری ئابوورییش بەهۆی پشت بەستنە بە یەك سەرچاوەی داهاتی نەوت.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ بەغدا چەندین پێشنیازیان پێشكەش كردووە بۆ چارەسەری كێشەكان، بەڵام لە ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە بە هۆی تێكچوونی دۆخی بەغدا و خۆپیشاندانەكان، حكوومەتی عێراق چیتر پابەندی ڕێككەوتنەكان نەبوو.
مەسرور بارزانی گوتیشی ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی مستەفا كازمی دەربڕیوە، لەمبارەیەوە سێ جار شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كردووە.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەم قەیرانانەی ئێستا زیاتر هانیان دەدات مكوڕ بن لەسەر چاكسازییەكان، گوتیشی خەڵكانێك زیانیان پێدەگات لە چاكسازی، تەگەرە دەخەنە بەردەم پرۆسەی چاكسازی، بەڵام ئەو لە بەرەی هاووڵاتییاندایە و سوورە لەسەر ئەنجامدانی چاكسازییەكان و نابێ لەبەر بەرژەوەندی كەسی و حزبی ڕێگری لە چاكسازی بكرێت.
