لە كەركووك لەبری تیمەكانی ئاگركوژێنەوە خەڵك بە دەستی بەتاڵ ئاگرەکان دەکوژێننەوە

لە كەركووك لەبری تیمەكانی ئاگركوژێنەوە خەڵك بە دەستی بەتاڵ ئاگرەکان دەکوژێننەوە
لە سنووری پارێزگای كەركووك، لەبری تیمەكانی ئاگركوژێنەوە، خەڵك بە دەستی بەتاڵ ئاگری دەخڵودانی ناوچەیەكیان كوژاندەوە.

بەپێی زانیارییەكان كە لە ناوچەكەوە وەری گرتووە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/5/2020، تیرۆریستانی داعش ئاگریان لە دەخڵودانی جووتیارانی سنووری ناحیەی (زاب)ی سەر بە كەركووك بەر داوە.

ئەوەش زانراوە، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە نەچوون بۆ كوژاندنەوەی ئەو ئاگرە و لەبری ئەوان خەڵكی سنوورەكە دەستیان بە كوژاندنەوەی ئاگرەكە كردووە و تا نێوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە توانیان ئاگرەكە بە یەكجاری بكوژێننەوە و ئاگرەكە زیانی زیاتری لێ نەكەوێتەوە.










باسنیوز



Top