ته‌ندروستیی سلێمانى: ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان خۆیان له كۆرۆنا نه‌پارێزن كاره‌ساتى مه‌ترسیدار ڕوو ده‌دات
د. هێرش سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیى سلێمانى ڕاى گه‌یاند: "بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌م دۆخه‌ى ئێستا زه‌نگێكى مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان ئه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌كى باش خۆیان له كۆرۆنا نه‌پارێزن، كاره‌ساتى گه‌وره و مه‌ترسیدار ڕوو ده‌دات، چونكه ڤایرۆسه‌كه به جیهاندا بڵاو بووته‌وه و تا ئێستاش ڤاكسینى ڤایرۆسه‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه".
گوتیشى: "ئاماده‌كاریى ته‌واومان كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵێكى خۆشمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هاونیشتمانمان له‌م په‌تا مه‌ترسیداره بپارێزین، به‌ڵام ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه هاووڵاتییان به باشى ڕێنوێنییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و خۆپارێزى بكه‌ن، چونكه ئه‌مجاره كۆرۆنا له‌ناوخۆدا بڵاو بووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر هاووڵایتیان خۆپارێزى نه‌كه‌ن، ڕه‌نگه نه‌توانین دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ین".
د. هێرش سه‌لیم جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه: "ئاماژه‌ى ترسناك هه‌یه بۆ ته‌شه‌نه‌كردنى كۆرۆنا، پێویسته هاووڵاتییان له‌م جه‌ژنه‌دا تێكه‌ڵى خه‌ڵكى نه‌بن و ته‌ندروستیى خۆیان و ئازیزه‌كانیان به‌لاوه گرنگ بێت، چونكه كۆرۆنا هاوشێوه‌ى تیرۆریستان دوژمنێكى نادیاره و جه‌نگ له‌دژى مرۆڤایه‌تى ده‌كات".
باس‌نیوز
