لە سنووری كەركووك دەست بەسەر ژێرزەمینێكی پڕ لە تەقەمەنیی داعشدا گیرا

لە سنووری كەركووك دەست بەسەر ژێرزەمینێكی پڕ لە تەقەمەنیی داعشدا گیرا
لە سنووری پارێزگای كەركووك دەست بەسەر ژێرزەمینێكی تیرۆریستانی داعشدا گیرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/5/2020، رەعەد محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی حەویجە، ڕایگەیاند: "هێزە ئەمنییەكانی سنووری قەزای حەویجە و هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، لە سنووری قەزای حەویجە، دەستیان بەسەر ژێر زەمینێكی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە".

گوتیشی: "لەناو ژێرزەمینەكەدا مووشەكی كاتوێشا و بۆمبی چێندراو و پشتێنەی تەقینەوە هەبووە، پاشان سەرجەم ئەو تەقەمەنییانە پووچەڵ كرانەوە".











باسنیوز


Top