وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: لە رۆژانی جەژن دەرگای مزگەوتەكان ناكرێنەوە

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: لە رۆژانی جەژن دەرگای مزگەوتەكان ناكرێنەوە
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەیەنێت،"لە چوارچێوەی رێككارەكانی خۆپارێزی و لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە رۆژانی جەژن دەرگای مزگەوتەكان ناكرێنەوە".

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند،"ئێمە وەكو وەزارەتی ئەوقاف پابەند دەبین بە هەر رێككارێك كە بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دەگیرێتە بەر، لەو چوارچێوەیەشدا پابەند دەبین بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری كە لە رۆژانی جەژن و بۆ ماوەی 72 كاتژمێر بڕیاری لەسەردراوە"

سەبارەت بە كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان لە رۆژانی جەژن بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە پارێزگاكان وتی،"ئێمە وەكو وەزارەتی ئەوقاف پابەندین بە بڕیارەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە بەناچاری دەبێت دەرگای مزگەوتەكان بە داخراوی لە رۆژانی جەژن بمێننەوە".







خەندان-
Top