سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنانی كرد
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەشدار بوون، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ ئەوەی بنەمایەکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان بنیات بنێت و سەرچاوەکانی داهاتیش هەمەجۆر بکات و گرنگی زیاتریش بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی رەشنووسی یاسای نوێی وەبەرهێنان کرا کە بڕیارە بەم نزیکانە بخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی، جەختیش لەوە کرایەوە کە پێویستە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای پێداویستییەکانی هەرێم و بەرژەوەندیی گشتی بێت.
باسنيوز
