ڕاگەیاندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

ڕاگەیاندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیاندراوێکی لەبارەی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆماوەی (72) کاتژمێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بڵاو کردەوە.

لە راگەیاندراوەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێردا هاتووە: "ڕاگرتن و قەدەغەکردنی هاتووچۆ بەشێوەیەکی تەواو لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهەموو قەزا و ناحییەکانەوە بۆ ماوەی (72) کاتژمێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز".

ئەوەش خراوەتە روو، هه‌موو جۆرە دانشتن و گردبوونەوەیەک و پرسەدانان و سەردانی کردنی خاوەن پرسەیەک و قەرەباڵغیەک قەدەغەیە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

دوا بەدوای بە بەیانی ژمارە(35)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 2020.5.18 سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆماوەی (72) کاتژمێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزوە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەسەرپىرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر کۆبووە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-

یەکەم/ ڕاگرتن و قەدەغەکردنی هاتووچۆ بەشێوەیەکی تەواو لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهەموو قەزا و ناحییەکانەوە بۆ ماوەی (72) کاتژمێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

دووەم/ داخستنی گشت مۆڵ و مارکێت و نانەواخانە و بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی هاوڵاتییان ڕێگە پێدراوبوون. جگە لەدەرمانخانەی ئێشکگر کراوە دەبن.

سێیەم/ داخستنی سەرجەم ته‌كییه‌ و خانەقا و شوێنە ئاینیەکان.

چوارەم/ هه‌موو جۆرە دانشتن و گردبوونەوەیەک و پرسەدانان و سەردانی کردنی خاوەن پرسەیەک و قەرەبالغیەک قەدەغەیە.

پێنجەم/ داخستنی سەرجەم پارک و باخچە و شوێنە گەشتیارییەکان.

شەشەم/ ڕێگە دەدرێت بەهاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و ئەمبولانس و ئەوانەی لەئەرکی فەرمیدان.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.5.19









باسنيوز



Top