سلێمانى.. نهخۆشخانهى شۆڕش كهرهنتین كرا
دکتۆر شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ڕایگەیاند: "سێ کارمەندی نەخۆشخانەی شۆڕش تووشی پهتاى کۆرۆنا بوون".
دهشڵێت: "دوێنی حەوت کارمەندی ئەو نەخۆشخانەیە پشکنینیان بۆ کراوە، دواتر لە پشکنینەکان دەرکەوتووە كه سیانیان تووشی کۆرۆنا بوونه".
بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئهوهشى ئاشكراى كردووه: "نەخۆشخانەى شۆڕش له سلێمانى کەرەنتین کرا".
باسنيوز
