حه‌وت تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار كران
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/5/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و باس له‌وه ده‌كات، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، حەوت تووشبووی دیکەی كۆرۆنا لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشان کران.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، تووشبووه نوێیه‌كان ئافرەتێکی تەمەن 35 ساڵ و دوو کچی تەمەن 15 و نۆ ساڵانن کە ھەرسێکیان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێن و دانیشتووی گەڕەکی قەتەویی شاری ھەولێرن.
له‌باره‌ى چوار تووشبووه نوێیه‌كه‌ى دیكه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكراى كردووه، چوار پیاوی دیکە كه تەمەنیان 53، 42، 42 و 29 ساڵه، ھاوپیشە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری ھاولێرن، دانیشتووی گەڕەکی سەیداوە، کۆمەڵگه‌ی شاویس و بنەسڵاوە و دەڤەری گەرمیانن.
باس‌نیوز
