کەلار.. دوو کەس بە تۆمەتی ڕووداوی کوشتنەکەی دوێنێ شەو دەستگیر کران
عه‌لی جه‌مال ، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان، رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ( 19/5/2020)، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه دوو كه‌س له‌سه‌ر كوشتنی هاووڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 39 ساڵی شاری كه‌لار ده‌ستگیركران كه یه‌كێكیان برازای كوژراوه‌كه‌یه."
گوتیشی: "پاش ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ برازای كوژراوەکە، دانی بەوەدا نا کە به هاوكاری هاورێیه‌كی مامی خۆی كوشتووه، ئێستا هەردووکیان به‌پێی مادده‌ی 405 به‌ندكراون و لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".
دەرنگانی شەوی رابردوو له نزیك قه‌ڵای شێروانه له شاری كه‌لار كه‌سێكی ته‌مه‌ن 39 ساڵ به ناوی (رۆكان حه‌مید )، به چەقۆ كوژرا.
باس‌نیوز
