وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی ١١ وەزارەت و دامەزراوەی راگەیاند
کەمێک لەمەوبەر، بەپێی خشتەیەک کە لە راگەیاندنی وەزارەتی داراییەوە ، ئاماژە بەوە دراوە کە سبەی چوارشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠، مووچەی مانگی یەکی ٢٠٢٠ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
- وەزارەتی کارەبا
- وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
- هەشت دەستە
- سەرۆکایەتیی هەرێم
- سەرۆکایەتیی پەرلەمان
- ئەنجوومەنی وەزیران
هەشت دەستەکە بریتین لە:
- دیوانی چاودێریی دارایی
- مافی مرۆڤ
- ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی دەسپاکی
- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی
- دەزگای گشتیی کاروباری مین
باسنيوز
