پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیركردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند
ڕائید بارزان عوسمان، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ڕای گه‌یاند:"مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (هـ، ح، ع) ته‌مه‌ن 18 ساڵ به تۆمه‌تی كیشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرد، دوای ناردنی بۆ پشكنین ده‌ركه‌وت كه كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێكخراو ره‌وانه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور كراوه".
گوتیشی: "مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شه‌هید سه‌ركار تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (ك، م، ع) ته‌مه‌ن 39 ساڵی دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، كه پیشه‌ی كاسپه به‌تۆمه‌تی كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرد، دوای ناردنی بۆ پشكنین ده‌ركه‌وت كه هه‌ستاوه به كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێكخراو ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور كرا".
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "به تۆمه‌تی دزینی ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تا، مه‌فره‌زه‌ی هاوبه‌شی به‌شی پۆلیسی ناو شار و یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه شه‌ش تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد، كه له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ماتۆڕسكیلی بێ ژماره و گواستوویانه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆیانڕێكخراوه و به‌پێی مادده‌ی یاسایی (446 ی ـ س) به‌ندكراون".
باسنيوز
