لە كەركووك بەنزینخانەیەك ئاگری گرت
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ سێشەممە 19/5/2020، لە كەركووك، ئاگر لە تانكەرێكی هەڵگری بەنزین، هەروەها تانكەرێكی هەڵگری گاز لەناو بەنزینخانەی گەڕەكی "واست"ی شارەكە كەوتەوە، جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانیی بەدوادا نەبووە.
ئەوەش زانراوە، بەهۆی ئەو ئاگرەوە بەنزیخانەكە سوتا و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە هێشتا تیمەكانی ئاگركوژێنەوە نەیانتوانیوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.
باسنیوز
