سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئیبراهیم نایف پاشا دەکات

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئیبراهیم نایف پاشا دەکات
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئیبراهیم نایف پاشا، سەرۆک هۆزی کۆچەر - میران پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەکەیان دەکات.


دەقی پرسەنامەکە:


بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان


خانەوادەی بەڕێزی ئیبراهیم نایف پاشا


به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی ئیبراهیم نایف پاشا، سەرۆک هۆزی کۆچەر - میران ـمان پێگه‌یشت.


سه‌ره‌خۆشی له‌ تەواوی خانەوادە و خزم و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.


‌لە‌ خوای گه‌وره‌ داواکارم گیانی کاک ئیبراهیم بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .


انا للە وانا الیە راجعون


مسعود بارزانی
١٨ـی٥ـی٢٠٢٠









باسنيوز


Top