فازڵ میرانی: دوای جەژن کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی دەکرێت
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لە لێدوانێکیدا بۆ بەشی کوردیی (دەنگی ئەمریکا) رای گەیاند: “خودا یارمه‌تیمان بدات، دوای جه‌ژن، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یەکێتی كۆده‌بنه‌وە، دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یە، هه‌وڵ ده‌ده‌ین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رزتر له‌وه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی (كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه) بكرێت”.
ڕوونیشی کردووەتەوە کە “نه یه‌كێتی به‌بێ پارتی ده‌توانێت به‌رهه‌م و سوود و خۆشی له ده‌رهاویشته‌كانی كۆنگره‌كه‌یان بكه‌ن، نه ئێمه به‌بێ یه‌كێتی ده‌توانیین بڵێن له سلێمانی حكومڕانین، چونكه ئێمه و یه‌كێتی ته‌واوكه‌ری یه‌كترین”.
فازڵ میرانی نایشارێتەوە کە “كوردستان پێویستی به ئاشته‌واییه‌كی سیاسی هه‌یه، حزبه‌کان پێویستییان به ئاشته‌وایی هه‌یه، ئه‌م حزبانە كه پێكه‌وه بن، جۆرێكه له وه‌فا بۆ میلله‌ت، میلله‌تی ئێمه میلله‌تێكی پاكه، لە یەکڕیزیدا پشتیوانیی ئێمه ده‌كه‌ن".
باس‌نیوز
