له خورماتوو پێنج چەکداری حەشدی تورکمانی کوژران و بریندار بوون

له خورماتوو پێنج چەکداری حەشدی تورکمانی کوژران و بریندار بوون
ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ١٧/٥/٢٠٢٠ لە شارەدێی ئامرلیی سەر بە قەزای خورماتوو، بۆمبێک بە فەوجی (سەدر) ی میلیشیاکانی حەشدی تورکمانیدا تەقیوەتەوە".

گوتیشی: "بەهۆی تەقینەوەکەوە دوو چەکداری فەوجەکە کوژراون و سێ چەکداری دیکەش بریندار بوون".

ڕوونیشی کردەوە: "بەهۆی خراپیی دۆخی ئەمنیی سنووری قەزای خورماتوو دانیشتوانی سنوورەکە بەردەوام لە دڵەڕاوکێدان و هیچ متمانەیەکیشیان بە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق نەماوە".

هاوکات عەمید حوسێن عەلی، بەرێوەبەری پۆلیسی خورماتوو، ئەو هەواڵەی بۆ (باسنیوز) پشتڕاست کردەوە و ڕای گەیاند: "بۆمبە چێندراوە بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری مێك زەمینی تایبەت بە چەكدارانی حەشدی تورکمانی لە فەوجی (سەدر) لە گوندی "چەرداغلی" نێوان خورماتوو شارۆچكەی ئامرلیدا تەقیوەتەوە"







باسنيوز
Top