ئەوقافی گەرمیان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك لەبارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ئەوقافی گەرمیان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك لەبارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بڵاو ده‌كاته‌وه‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی گەرمیان، لەبارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی گەرمیان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌: "لە تۆڕ کۆمەڵایەتییەکاندا ھەواڵێک بڵاو کراوەتەوە کە ئەمڕۆ ھەینی 8/5/2020، دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە، ئەم ھەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە، کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیران دایە و ڕۆژی 11/5/2020 بڕیاری لەبارەوە دەدرێت".

بەپێی ڕوونکردنەوەکە: "ھەر کەسێک سەرپێچی بکات، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە".

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، شەوی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕای گەیاند: "لە ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو کە دەکاتە 11/5/2020، بەپێی ڕێنوێنی و ئەگەری ھەلومەرجی گونجاوی تەندروستیی لێژنەی باڵای کۆرۆنا بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات".











باسنیوز
Top