له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامى 400 پشكنینى تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا ده‌رچوو

له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامى 400 پشكنینى تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا ده‌رچوو
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەشتی ھەولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، ئه‌نجامى 400 پشكنینى تایبه‌ت به‌ كۆرۆناى ڕاگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28/4/2020، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەشتی ھەولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "لەلایەن دکتۆر ئه‌حمه‌د قادر پاڵانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەشتی ھەولێر بۆ دانیشتوانی تەلار سیتی لە کەسنەزان و کەمپی قوشتەپە و سنووری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەشتی ھەولێر، دوابەدوای ئه‌وه‌ى دوێنێ تیمە تەندروستییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان و تیمی تەندروستیی هەولێر، 400 سامپڵیان بۆ پشكنینى كۆرۆنا وه‌رگرت، ئەمەش پاش ئەوەی پێنج تووشبووى كۆرۆنا لە خێزانێکی دانیشتوانی تەلار ستی تۆمار كرا".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "كەمێك پێش ئێستا ئەنجامی پشكنینەكانمان بۆ هاتەوە و سەرجەمیان نێگەتیڤ و پاك دەرچوون، داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی تەلار سیتی و کەمپی قوشتەپە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دەكەین، لە جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه‌كانى خۆپاراستن بەردەوام بن".











باسنيوز




Top