ته‌رمى گه‌نجه‌كه‌ى سلێمانى له چه‌مى به‌ربه‌رد دۆزرایه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/4/2020، به‌رگریی شارستانیی سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌مڕۆ تیمه‌كانى بەرگریی شارستانیی سلێمانی، دوای گەڕانێکی چەند ڕۆژە، توانییان تەرمی برزۆ جه‌بار عه‌بدوڵا، بدۆزنه‌وه.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ئه‌و گه‌نجه كه‌وتبووه نێو چه‌مى به‌ربه‌رد له قه‌زاى (ماوه‌ت)ى سنوورى سلێمانى.
باسنيوز
