ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە ناو زێی بچووکەوە

ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە ناو زێی بچووکەوە
قائیمقامییەتی قەزای دوکان ئاگادارییەکی لەبارەی گرتنەوەی ئاوی زێی دوکان بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی قائیمقامییەتی قەزای دوکان کە تێیدا هاتووە: "ئاگاداری هاووڵاتییانی قەزای دوکان و دانیشتوانی ناحییەی تەقتەق و سەرجەمی ئەو گوندانەی تری دەکەونە سەر زێی دوکان لە کاتژمێر ۳:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاوی زێی دوکان گیراوەتەوە تا کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ".

ئەوەش خراوەتە روو، "ئەویش دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە زێی بچوکەوە لە سنووری تەقتەق، گرتنەوەی ئاوی زێی بچوکیش بۆ ئەوەیە تا بتوانرێ ئەو ئۆتۆمبێلە دەربهێنرێتەوە".

هەروەها هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە کە دوای کاتژمێر ٥:٣٠ خولەک ئاوی زێی دوکان بەردەدرێتەوە.










باسنیوز



Top