محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: تا ئێستا لایەنە شیعەکان رێک نەکەوتوون چۆن پشتیوانیی کابینەکەی کازمی بكه‌ن
لەمبارەوە محهمهید حاجی مه‌حموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دێموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "دۆخی عێراق باش نییه و ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی جۆرەی بیرکردنەوەی پشكپشكێنەیە بۆ ئەوەی هه‌ر كه‌سێك له ئاستی خۆی چه‌ندی ده‌ست بكه‌وێت بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، نه‌ك له عێراق و داهاتوو و خه‌ڵك، هه‌ر كه‌سێك به‌دوای به‌شی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، حكوومه‌تی كاتی تا ئێستا سێ تا چوار لیستی وه‌زیره‌كانی پێشكه‌ش كردووه، هه‌موو لیسته‌كان ده‌گۆڕن، تا ئێستا ئه‌وه‌ی پشتیوانیی لێ ده‌كات سه‌درییه‌كانه و له‌گه‌ڵ سوننه‌كانیشدا دوێنێ رێككه‌وتن كراوه".
محەمەد حاجی مەحموود، ئاماژەی بەوەش کرد: "تا ئێستا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا و كۆمه‌ڵێكی دیكه رێككه‌وتن نه‌كراوه، "هادی عامری"یش داوای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر وه‌زاره‌تێك گرفتی هه‌یه، له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا گرفتیان هه‌یه، بۆ كوردیش 3 وه‌زاره‌ت دانراون، کە شاره‌وانی و دارایی و دادن، به‌ڵام داوا ده‌كه‌ن دارایی نه‌درێت به كورد و ماڵی شیعه رێك نه‌كه‌وتوون به‌شداریی بكه‌ن، یان چۆن پشیتوانیی كابینهکە بكه‌ن".
گوتیشی: "فه‌تح داوای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات، شیعه‌كان له‌ناو ماڵی خۆیان خۆیان یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه و سوننه‌ش گرفتی نییه، ره‌نگه دووشه‌مه و سێ شەمه لیسته‌كان بخرێنه به‌رده‌ستی په‌رله‌مان، بەڵام ئه‌گه‌ر شیعه‌كان ره‌تی بكه‌نه‌وه ناكرێت".
سکرتێری حزبی سۆسیالیت دیموکراتی کوردستان راشی گه‌یاند: "لیژنه‌ی نه‌زاهه نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی ناردووه، كه بودجه‌ی كوردستان نه‌درێت، كورد رازی بووه له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وت، به‌ڵام له‌سه‌ر نرخی پێشووتر، بەڵام ئه‌وان رازی نین، ده‌ڵێن هی كوردستان به نرخی ئێستای نه‌وت وه‌رده‌گرین و ئه‌وه‌ش گرفته، ئه‌وانه‌ی به‌غدا قین لەدڵن له كورد، ئێستا نه‌ك ته‌نیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن میزانییه‌ی كوردستان نه‌ده‌ن".
محەمەد حاجی مەحموود ئاماژەی بەوەش دا: "له‌گه‌ڵ توركیاش رێك كه‌توون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگای دیكه بكه‌نه‌وه و له ته‌له‌عفه‌ره‌وه رێگا بكه‌نه‌وه تا كوردستان لاواز بكه‌ن، ناشكرێت كورد هه‌موو مانگێك شه‌ڕێك له‌سه‌ر مووچه بکات، هەر وه‌زیرێك گرفتێك دروست بكات، ئه‌مه تا كوێ ده‌ڕوات؟ هه‌رچی هه‌واڵ هه‌یه له كوردستان بووه‌ته ئه‌وه‌ی پاره هات و نه‌هات، ئه‌مه پێویستی به‌وه‌یه كورد بیر له شتی دیكه بكاته‌وه، ئه‌ویش بە به‌رنامه كوردستان رێک بخرێتەوە و موحتاجی به‌غدا نه‌بێت، ناكرێت مه‌سه‌له‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ مووچه ده‌ربهێنرێت، ئێمه شۆڕشمان به‌س بۆ ئه‌وه كرد؟“.
ئەو سەرکردەیە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یه‌وێت ئێمه نایكه‌ن و ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌غدا نایكات، كاتێك كێشه‌ی ئێمه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، کە ئێمه سه‌ربه‌خۆ بین، مەسەلەی مووچه هات و نه‌هات، ئه‌مانه كاتین، شاندی هه‌رێم به‌بێ چاره‌سه‌ر هاتنه‌وه، كورد ده‌بێ بیر له رێگای دیكه بكاته‌وه، هه‌ر كاتێك به‌غدا داواكارییەکان جێبه‌جێ بكات ئه‌وه باشه، ده‌نا ده‌بێ پشت به خۆمان ببه‌ستین و ناو ماڵی خۆمان رێك بخەینەوە و داهاتی ناوخۆیی خۆمان كۆ بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه حاڵ نییه خه‌ڵكی تێدا ده‌ژین، هه‌رچی کێشەی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌یه بووه به مووچه هات یان نا، كوردیش یه‌ك ده‌نگ نییه".
محەمەد حاجی محەمەد ده‌شڵێت: "حكوومه‌تی كازمی به‌هێز نابێت و یارمه‌تیی ناده‌ن، ره‌نگه خۆپیشاندان لە ساحه‌ی ته‌حریر ده‌ست پێ بكاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو بڕیاره نییه خه‌ڵك لاببات و دابنێت، ئه‌مریكا له زۆر شوێن له‌ژێر فشاردا چۆڵی كردووه و ته‌سلیمی عێراقی كردووه، ئێستا ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی كۆڕۆنایه، له كۆرۆناش بووه‌ته یه‌كه‌می دونیا، حه‌شد بووه‌ته‌وه قانوونی و ئه‌مریكا خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شەعبیدا ده‌كات".
باس‌نیوز
