لە هەولێر تووشبووێکی دیکەی کۆرۆنا چاک بووەوە
بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستی هەولێر کە تێیدا هاتووە: "هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (١) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوە ماڵەوە".
ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر
• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (١) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوەماڵەوە.
• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱٥۷) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۲٥ی نیسانی ۲٠۲٠
باسنيوز
