گوندێكى ‌شارباژێڕ كه‌ره‌نتین كرا

گوندێكى ‌شارباژێڕ كه‌ره‌نتین كرا
دوێنێ دوو تووشبوی نوێی كۆرۆنا له سلێمانی تۆمار كرا، كه‌ یه‌كێكیان دانیشتووی گوندی (وڵیاوا)ی شارباژێڕه‌ و ئه‌مڕۆش ئه‌و گونده‌ كه‌ره‌نتین كرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی یه‌كێتى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25/4/2020، به ‌سه‌رپه‌رشتیی قایمقامی قه‌زای شارباژێڕ، تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا و چه‌ند تیمێكى دیكه‌، گوندى وڵیاوا له‌ شارباژێڕ كه‌ره‌نتین‌ كرا.

هه‌ر ئه‌مڕۆ گونده‌كه‌ ده‌رمانڕێژ كراوه‌، ئه‌و كه‌سه‌ش دۆزرایه‌وه،‌ كه ‌له‌ ئێرانه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ‌و بووه‌ته‌ هۆكاری تووشكردنی هاووڵاتییه‌كه‌.












باسنيوز








Top