دوازدە حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا لە بەسڕە تۆمار کران
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای بەسڕەی ئەوپەڕی باشووری عێراق، ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠، دوازدە حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا تۆمار کراوە و ١١ تووشبووی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
هاوکات جەخت کراوەتەوە کە هیچ تووشبووێکی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە، بەڵام سەرجەمی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە پارێزگای بەسڕە گەیشتووەتە ٣٠٨ حاڵەتی تووشبوون کە ١٧ تووشبوویان گیانیان لەدەست داوە، ١٥٣ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ١٣٨یش ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.
باسنيوز
